به‌پێی دیراسه‌ته‌كه، به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی ده‌كات، له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ، رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ده‌كرێته‌وه و وه‌كوو ئێستا نامێنێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌مترین رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت ١٠% ده‌بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك مووچه‌كه‌ی ٥٠٠ هه‌زار دینار بێت، ٥٠ هه‌زار دیناری لێ ده‌بڕدرێت و زۆرترین رێژه‌ی پاشهكهوتیش ده‌بێته ٣٠%.
ئه‌وه‌ش پێشنیار كراوه كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ٥٠٠ هه‌زار دینار بێت و ئه‌وانه‌شی زۆرترین پاشه‌كه‌وتیان لێ كراوه، مووچه‌كانیان به رێژه‌یه‌كی زۆر زیاد بكرێت .
له ئیچستادا به‌پێی بڕیاری سیسته‌می پاشه‌كه‌وت كه له شوباتی ٢٠١٦ جێبه‌جێ ده‌كرێت، زۆرترین رێژه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه تاوه‌كوو ٧٠%یه.