فەرمانگەی گشتیی دەزگای زانیاری پارێزگەی لۆڕستان لە رۆژاوای ئێران رۆژی هەینی باسی تێکشکانی شانەیەکی تاقمی ترۆریستیی مونافقینی کرد لە شاری بروجێرد بە هەوڵی فەرمانبەرانی ئەم ئیدارەیە .
بە پێی راگێندراوی فەرمانگەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگەی لۆڕستان ، ئەم شانەیەی مونافقین لە رۆژانی رابردوودا هەنگاوی تێکدەرانەی زۆری لە پارێزگەی لۆڕستان بە تایبەتی لە شاری بروجێرد ئەنجام داوە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، چوار کەس لە ئەندامانی ئەم شانە ترۆریستیە گیراون و کەسێکیش لە کاتی راکردن دا و لە میانی تیکهەڵچووندا بریندار بووە .
له ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارێک لە خەڵکی چەن شارێکی ئێران بە کۆ بوونەوە و هەڵدانی درووشم، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە یەکلا نەکرانەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەی دارایی و سامانیان لە ڕێکخراوە دراوی و فاینانسەکاندا لە کیس چوە، هەروەها بەرامبەر بە گران بوونی هەندێ خۆراک و شت و مەک، و لاواز بوونی چاوەدێڕی و کۆنترۆڵی دەوڵەت بە سەر بازاڕدا ناڕەزایەتیان دەربڕی کە هەندێک لەو کۆبوونەوانە لە لایەن کەسانی نەناسراو و ئاژاوەگێڕەوە و بە پلانێکی لە پێشەوە داڕێژراو شەڕ و پێکدادانی لێ کەوتەوە و هەلپەرستەکان هێرشیان کردە سەر چەن ناوەندی دەوڵەتی و بانکەکان و دەستیان کردە تیابردنی سامانی گشتی.
کاربەدەستانی ئەمریکایی و مێدیا بیانییەکان و راگەیەنەرەکانی دژە ئینقلابیش بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەر بۆیان ڕەخساوە، هەوڵ دەدەن ئەو ناڕەزایەتیانە بەرەو ئاژاوەگێڕی و شەڕ و کردەوەی تێکدەرانە پاڵ پێوە بنێن.