له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی، مه‌راسیمێك به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌نیسه‌ی مه‌ریه‌می عه‌زرا به‌شداری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كی مانگی ره‌بیع ئه‌وه‌له، له‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی مانگێك له هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر یادی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) ده‌كه‌نه‌وه.
مامۆستایانی ئاینی به‌شدار له ئاهه‌نگه‌كه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی، جهختدهكهنهوه په‌یامی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن بووه.
مامۆستایه‌كی ئاینی رایگه‌یاند، قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاده‌كانی مه‌ولودیش دروستكردوه.
پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) له 12ی ڕه‌بیع ئه‌وه‌لی ساڵی 571 زاینی له شاری مه‌ككه له‌دایكبووه‌و له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا كۆچی دوایكردوه، له هه‌رێمی كوردستان یادی له دایكبونهكهی وه‌ك نه‌ریتێكی لێهاتووه‌و له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان هاوڵاتیان ئاهه‌نگ و مه‌راسیم به‌و بۆنه‌یه‌وه رێكده‌خه‌ن.