بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار رۆژی داهاتودا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌یروت و هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
رۆژی چواری ئه‌م مانگه، حه‌ریری به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له ریازی پایته‌ختی سعودیه‌وه راگه‌یاند. به‌مه جارێكی تر كێشه‌ی لوبنان له كێشه‌یه‌كی ناوخۆییه‌وه بوو به ململانێی نێوان سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌لایه‌ك و ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌لایه‌كی تر.
دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆك فه‌ره‌نسا له پاریس، حه‌ریری ئاشكرایكرد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی و به‌شداری له مه‌راسیمی سه‌ربه‌خۆیی لوبنان ده‌كات، دوای بینینی میشال عه‌ون سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌مو كێشه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت.
دوێنێ میشال عه‌ون له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرایكرد، حه‌ریری له پاریسه‌وه به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كرده‌وه‌و پێی وتوه چوارشه‌ممه‌ی داهاتو له لوبنان ده‌بێت.