به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی سپۆتنیكی روسی، یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه سه‌ر به گروپی نوجه‌بائن، سنوری خاكی عێراقیان تێپه‌ڕاندوه‌و چوونه‌ته ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌كردوه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای سوریا له ناوچه سنورییه‌كان به‌یه‌كتر گه‌یشتوون و چه‌كدارانی داعشیان له‌ناو شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال گه‌مارۆداوه.
كه‌ریم نوری وته‌بێژی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیكرده‌وه هێزه‌كانی حه‌شد سنوری عێراقیان به‌زاندبێت، به‌ڵام ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس، چه‌ند دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی هێزه‌كانی حه‌شد و سوپای سوریای بڵاوكردۆته‌وه، كه له‌ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال به‌یه‌كه‌وه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕن.