١٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٧ - ١٠:٢٠

وەک بەشێک لەھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لەھێزەکانی پێشمەرگەکرد، وەک بەشێک لەھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ـ ابنا ـ عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەرکی ئەو بەپێی دەستور پاراستنی یەکێتی وڵاتە، کە ڕووبەڕووی مەترسی دابەشبوون، بوو لەئاکامی سووربوون لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، کەلەلایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستانەوە تاکلایەنە ئەنجامدرا، لەکاتێکدا ئێمە لەشەڕێکداین لەدژی تیرۆر.

راشیگەیاندوە، ئێمە ھەوڵماندا، براکانمان لەھەرێمی کوردستان ئاگاداربکەینەوە، کەبەریفراندۆم دەستور پێشێل نەکەن، و سەنج بخەنە سەر شەڕی داعش، بەڵام گوێیان لێ نەگرتین، دواتریش پێیان وتین ئەنجامی ریفراندۆمەکە، ھەڵبوەشێننەوە بەڵام ئەوەش سودی نەبوو"بەرژەوەندی تایبەتی حزبی و خۆیان، خستە پێش بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەیەوە، بەکورد و عەرەب پێکھاتەکانی کەشەوە".

عەبادی دەڵێت،"ئەرکی خۆمان جێبەجێدەکەین، لەسەپاندنی دەسەڵاتی ناوەندی و ئاسایش، کە دەمانەوێت وەک و شاری پێکەوەژیان بمێنێتەوە".