وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی فه‌تحولشام (به‌ره‌ی نوسره)، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی له‌سوریا، به سه‌ختی بریندار بووه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا جه‌ختیكرده‌وه، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته سه‌رپه‌رشتی كردووه، ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی فه‌تحولشام "به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو" له‌كاتی كوبۆنهوهیهكدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كراونه‌ته ئامانج.
ئیگور كوناشینكوف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی روسی رۆژی سێشه‌ممه جۆلانی و سه‌ركرده‌كانی تریان بۆردومانكردووه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی بریندار بووه‌و یه‌كێك له‌ده‌سته‌كانی له‌ده‌ستداوه و برینی سه‌خته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها 12 سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی به‌ره‌ی نوسره له‌نێویاندا جێگری جۆلانی و فه‌رمانده‌ی ده‌زگای ئه‌منی رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ 50 پاسه‌وانیان له‌هێرشه‌كه‌دا كوژراون.