٢٤ ئاب ٢٠١٧ - ١٨:٥٤
واشنتن ڕازی بە دابەشکردنی عێراق نییە

وەزیری بەرگری ئەمەریکا وتی: تێکدانی سەقامگیری دەوەستێتەوە

جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەری عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەھەموو شێوەیەک دژی دابەشکردنی عێراق، و تێکدانی سەقامگیری دەوەستێتەوە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ھەروەھا ئاماژەی بەوەکردووە، واشنتن ھەر دابەشکردنێکی عێراق، و تێکدانی سەقامگیرییەکەی ڕەتدەکاتەوە.

جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەسەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراودا ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە بەغدا.

سەردانەکەی ماتیس بۆ بەغدا لەکاتێکدایە، ھێزەعێراقییەکان ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەلەعفەریان لەخۆرئاوای موسڵ دەستپێکردووە.

ھەروەھا سەردانەکە لەکاتێکدایە، ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و شاندێکی ھەرێم لەوبارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامداوە.