پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكرد، بۆ شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له‌خۆرئاوای موسڵ.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: فه‌ریق شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی بژارده‌ی پۆلیس، پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنینیان و پشتیوانی لۆجیستی-یان ده‌ستپێكردووه، وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر.
وتیشی پۆلیسی فیدراڵی له‌و پڕۆسه‌یه‌دا، ده‌ستی به‌سه‌ر 1822 گوله هاوه‌ن و حه‌وت موشه‌ك و 19 پشتێنی بۆمبڕێژكراو و هه‌شت بۆمبی چێنراودا گرتووه.
شاكر جه‌وده‌ت ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها پۆلیس خۆكوژێكی داعش كوشتووه‌و سیانی دیكه‌شی ده‌ستگیركردووه.
قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره دووساڵ لەمەوبەر كەوتە دەستی داعش، بەگەورەترین قەزای عێراق هەژماردەكرێتو 30 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای موسڵەوە دوورە، ژمارەی دانیشتوانەكەی بەگوێرەی دوا ئاماری ساڵی 2014 نزیكەی 200 هەزار كەسەو زۆرینەیان لەپێكهاتەی نەتەوەیی توركمانن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق جهختدهكهنهوه له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه، به‌ڵام تائێستا واده‌كه‌ی دیارینه‌كراوه