ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئاگربه‌سته سنورداره‌ی له‌باشووری رۆژئاوای سوریا له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕوسیادا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، پێویسته هه‌موو سوریا بگرێته‌وه.
بەئێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت: رۆژی هه‌ینی دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا، له‌په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی جی بیست له‌شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ریكا و ڕوسیا و ئوردون گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنێك بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌باشووری رۆژئاوای سوریا.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند " ئاگربه‌سته‌كه ده‌توانرێت به‌رهه‌مداربێت ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو سوریا فراوانبكرێت و هه‌موو ئه‌و ناوچانه بگرێته‌وه كه ئێمه له دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه‌دا تاوتوێمان كردووه بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان".
وتیشی "ئێران سه‌روه‌ریی و ئاسایشی سوریای ده‌وێت بۆیه ناكرێت ئاگربه‌سته‌كه سنورداربكرێت بۆ شوێنێكی دیاریكراو...هیچ رێكه‌وتنێك سه‌ركه‌وتوو نابێت به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ڕاستییه‌كانی سه‌ر مه‌یدانی جه‌نگ."
دوێنێ ئاگربه‌سته‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و دوو به‌رپرسی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریا دوێنێ رایانگه‌یاند، تائێستا لایه‌نه‌كان پابه‌ندن به رێككه‌وتنی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌باشوری خۆرئاوای سوریا.