هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ له‌باشوری قه‌زای به‌عاج پێشڕه‌ویان كرد‌و گه‌یشتنه ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی ریساله.
به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: لیواكانی 11 و 41 ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌كانیان له باشوری قه‌زای به‌عاج به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دایانڕشتووه بۆ دابڕین و گه‌مارۆدانی قه‌زای به‌عاج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانیان له ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی ریساله به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی و بڕینی رێگه‌ی هاوكاری به داعش به ئاڕاسته‌ی ناوه‌ندی قه‌زاكه.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كۆتایی مانگی رابردوو، گه‌یشتنه سه‌ر سنووری سوریا و عێراق دوای ئه‌وه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنێكدا چه‌ند گوندێكی شارۆچكه‌ی قه‌حتانیه-یان له قه‌زای به‌عاج كۆنتڕۆڵكرد.
حه‌شدی شه‌عبی 24 ی مانگی رابردوو، ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی (محمد رسول الله) ی راگه‌یاند، بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانی خۆرئاوای قه‌یره‌وان و به‌عاج.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لێكهوتهوه، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌وێته سنوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای شنگال و ئێزیدی نشینن.
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له شنگال ده‌ڵێن حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.











.............