فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی راگه‌یاند هێزه‌عێراقییه‌كان هه‌زارو 400مه‌تر به‌ره‌و ناوچه‌ی هه‌رامات له‌باكوری رۆژئاوای موسڵ پێشره‌وییان كردووه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی راگه‌یاند، هێزه‌كانیان له میحوه‌ری باكوری رۆژئاوا به ئامانجی گه‌یشتن-یان به كه‌ناری رووباری دیجهلهو گه‌مارۆدانی ناوچه‌ی پردی پێنج له باكوری شاری كۆن هه‌زارو 400 مه‌تر پێشره‌وییان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانیان هه‌شت چه‌كداری داعش-یان كوشتووه كه یه‌كێكیان ناوی ئه‌بو حوزه‌یفه حه‌دیدی -یه و به‌رپرسی میحوه‌ری زنجیلی و ره‌ئس جاده-یه.
به‌وته‌ی رائید شاكر، سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی داعش به‌ناوی ئه‌بوئیسحاق، به‌رپرسی شه‌رعی به‌شی راستی موسڵ، له گه‌ره‌كی شیفاو كۆڵانی مهكاوه كوژراوه، سه‌ركرده‌یه‌كی تری ئه‌و رێكخراوه به‌ناوی ناسر، كه به‌رپرسی ئه‌منی به‌شی راستی موسڵ بووه له هه‌مان شوێن كوژراوه.
هێزه‌عێراقییه‌كان، به‌یانی ئه‌مرۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی باكوری رۆژئاوای موسڵ ده‌ستپێكرد، له ناوچه ئهحلیله به‌ره‌و هه‌رامات پێشره‌وییان كردوو گوندی حهسونهو كارگه‌ی غازی نه‌ینه‌وا یان كۆنترۆڵكرده‌وه.
دوێنی چوارشه‌ممه پۆلیسی فیدراڵی هێزی برده ناوچه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌كانی باكوری رۆژئاوای موسڵ بۆ رزگاركردنی گه‌ره‌كه‌كانی مشێفه و 17ی ته‌موو.
به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی به‌شی راستی موسڵ-ه‌وه تائێستا به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌كانه‌وه 859چه‌كداری داعش كوژراون و ئه‌مرۆش كوژرانی دوو سه‌ركرده‌و 19چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه راگه‌یه‌ندرا.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رۆژی 2ی ئه‌م مانگه به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاندبوو، له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی راستی موسڵ-ه‌وه تائێستا 284 ئۆتۆمبێل و 253 ماتۆرسكێلی بۆمبرێژكراو له‌ناوبراون و 274 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاك كۆنترۆڵكراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌وماوه‌دا تائێستا، 859چه‌كداری داعش كوژراون 265هه‌زار خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ناوچه‌ی شهر گواستراونه‌ته‌وه‌و 30هه‌زار دانیشتووی ئه‌وبه‌شه‌ی شاره‌كه بۆ ماڵه‌كانیان گه‌راونه‌ته‌وه.
19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەبەشی راستی موسڵ بەدەستهێناوە.
هێزە عیراقییەكان حەوتی ئازاری رابردوو، كۆمەڵگەی حكومی و بینای چەندین فەرمانگەی دیكەیان لەبەشی راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە، تائێستا له‌سه‌دا 70 ی به‌شی خۆرئاوای موسڵ-یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه كه دوایین پێگه‌ی داعشه له‌شاره‌كه