به‌پێی دوایین زانیاری ابنا هێزه عیراقیه‌كان هه‌ردوو ناوچه‌ی شیفاو ناوچه‌ی موستهشفهیان له ناوڕاستی شاری موسڵ كۆنترۆڵكردۆتهوهو به‌ده‌یان چه‌كداری داعشیان كوشتوه‌و به‌رده‌وامیشن له پێشڕه‌ویی.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی ڕایگه‌یاند، هێزی زیاتر گه‌یشتۆته به‌ری ڕاستی موسڵ و وه‌ك ئاماده‌كاریی و پشتیوانیی بۆ ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێ جێگیربوون بۆ شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و ئازادكردنی ئه‌و چه‌ند ناوچه كه‌مه‌ی به‌ده‌ستی داعشه‌وه ماوه‌و ئازادكردنی ته‌واوه‌تی شاره‌كه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه هێزه عیراقیه‌كان ناوچه‌كانی شیفاو ناوچه‌ی موستهشفهیان له ناوڕاستی به‌ری ڕاستی موسڵ ئازادكردوهو به‌رده‌وامیشن له پێشڕه‌ویی.
له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانیش بۆ سه‌ر موڵگه‌كانی داعش، به‌رپرسی دیوانی په‌روه‌رده له خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش كوژراوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ڕایانگه‌یاند، هاوڵاتیانی ناوچه ئازادكراوه‌كانی به‌ری ڕاستی موسڵ، به‌ده‌ست نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیانی وه‌كو ئاو و كاره‌باو خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن.