شه‌ڕ و پێكدادانی هێزه عیراقییه‌كان له‌به‌ری خۆرئاوای موسڵ به‌رده‌وامه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرای ده‌كات هێزه‌كان به وریاییه‌وه پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن و چه‌كی قورس به‌كار ناهێنن.
به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ابنا: شه‌ڕوپێكدادان زیاتر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كۆنی موسڵ چڕ بوهتهوهو پێیان وایه به تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ناوچه‌یه و كۆنترۆڵكردنی، وێڕای لابردنی به‌ربه‌ستێكی گه‌وره پێشڕه‌وییه سه‌ربازییه‌كان دوای ئه‌و ناوچه‌یه كاراتر ده‌بن.
عه‌لی مهتیونی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش ڕایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و ستراتیژه نوێیه‌ی هێزه عیراقیه‌كان گرتویانه‌ته به‌ر به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی دژه تیرۆر، هێزه‌كان به وریایی و هێواشیی هه‌نگاو ده‌نێن و چه‌كی قورس و فڕۆكه به‌كارناهێنرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراقیش ڕایگه‌یاند به‌پشتبه‌ستن به‌زانیاری ورد و له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ته‌دا، به‌رپرسی موڵك و ماڵی داعشیان له موسڵ ده‌ستگیركردووه.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عیراقیش ڕایگه‌یاند فڕۆكه سه‌ربازیه‌كانی عیراق، بۆمبی ئاراسته‌كراو به لێزه‌ریان له بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش له به‌ری ڕاستی موسڵ به‌كارهێناوه ته‌ئكیدیشی كرده‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ركاهێنانی بۆمبی قورس له بۆردومانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كراوه.