وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گروپی تیررۆریستیی داعش، له سه‌دا چلی بودجه‌ی وڵات ده‌بات، له بایه‌خی ئه‌و قسانه‌ش كه‌مده‌كاته‌وه كه باس له مایه‌پوچبونی عیراق ده‌كه‌ن له ساڵی2020دا.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: عه‌بدولزه‌هره هنداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ڕایگه‌یاند، به‌غدا گرفتی ئه‌و تۆی نیه له پاره‌و فرۆشی نه‌وت، چونكه ڕێژه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی له پێش ساڵی 2014دا ده‌فرۆشرا بریتیی بوو له دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت و نرخه‌كه‌ی 100 دۆلار بوو.
ده‌شڵێت: له ئێستادا عێراق هه‌مان ئه‌و داهاته به‌ده‌ستی دێنێت، چونكه ئێستا چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشین به په‌نجا دۆلار, به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كیی عیراق له كورتهێنانی بودجه‌و پرسی قه‌رزكردن و هه‌ندێك گرفتی دارایی دیكه‌یه، په‌یوه‌ندیداره به جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا دوچلری بووه، كه تێچویه‌كی زۆری هه‌یه‌و له سه‌دا چلی بودجه‌ی عیراق ده‌بات.
له باره‌ی ئه‌و قسانه‌شی باس له مایه‌پوچبونی عیراق ده‌كات له ساڵی 2020دا به‌هۆی ئه‌و قه‌رزه زۆره‌ی كردوێتی, وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ڕایگه‌یاند, هه‌موو ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن، ئابوریی عیراق ده‌توانێت خۆی بگه‌شێنێته‌وه‌و بێته‌وه سه‌ر پێ.
..........