هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌نته‌ری شاری موسڵ له به‌ری خۆرئاوای شاره‌كه، به‌ئامانجی كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كان.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: پۆلیسی فیدراڵیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، هێزه ئه‌منییه‌كان له هێرشو په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامن، به ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شاری موسڵ.
فه‌ریق رائد شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی هێرشیان كردۆته سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ده‌واسه‌و نه‌بی شیت.
رونیشیكردۆته‌وه، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێراوه كراوه‌و له چه‌ند قۆڵێكه‌وه په‌لاماری تیرۆریستانی داعشیان داوه.
به‌وته‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی، هێزی ئاسمانیی عێراق‌و فڕۆكه‌كانی هاوپهیمانانو كه‌تیبه‌كانی تۆپخانه، هاوكاریی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی ده‌كه‌ن.
فه‌ریق رائد شاكر باسی له‌وه‌ش كردوه، شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق‌و تیرۆریستانی داعشدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
٥ ئازار ٢٠١٧ - ١٨:٥٢
News ID: 815855
پۆلیسی فیدراڵیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، هێزه ئه‌منییه‌كان له هێرشو په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامن، به ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شاری موسڵ.