ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له باشووری به‌غداد، كوژران و برینداربوونی 18 هاوڵاتی عێراقی لێده‌كه‌وێته‌وه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه له به‌رده‌م وهرشهیهكی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی له ناوچه‌ی به‌یاع، له باشووری به‌غدا راگیراوه، له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوڵاتییاندا ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامیشدا 4 كه‌س كوژراون و 14 ی تریش برینداربوون.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له به‌غدا، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ژماره‌ی كوژراو‌و برینداره‌كان كردوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندوه.
١٥ شوبات ٢٠١٧ - ٠٣:٢٨
News ID: 811791
هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندوه