٩ شوبات ٢٠١٧ - ١٦:١١
 رووسیا بە هەڵە سەربازانی تورکیا لە باب بۆردوومان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە ناوچەی ئەلباب بە هەڵە سوپای تورکیایان بۆردوومان کردووە

فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە ناوچەی ئەلباب بە هەڵە سوپای تورکیایان بۆردوومان کردووە، کە بە هۆیەوە سێ سەربازی تورکیا کوژراون و 11ـی دیکەش بریندار بوون.

لە بەیاننامەیەکدا سوپای تورکیا رایگەیاندووە هێرشە ئاسمانییەکەی رووسیا بۆ سەر سەربازانی تورکیا لە شاری بابی سووریا، کاژێر 8:40 خولەکی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە 9-2-2016 ئەنجامدراوە.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە ‌رووداوەکە بەو جۆرە بووە کە بە هەڵە بۆمبێک ئاراستەی هێزە تورکییەکان کراوە، ئەمەش لەو کاتەدا بووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا پێگەکانی داعشیان لە شاری باب بۆردومان کردووە.

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کرێملین) هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە سەبارەت بەو پرسە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەنجامداوە.