٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ٢٣:٥٣
تیرۆرستان گەشتنە سعودیه

دوو چەکداری خۆکوژ لە شاری جەددەی سعودیە پاش گەمارۆدانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خۆیان تەقاندەوە، چەكدارێكی دیكەش لەگەڵ هاوژینەكەی دەستگیركران.

دوو چەکداری خۆکوژ لە شاری جەددەی سعودیە پاش گەمارۆدانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خۆیان تەقاندەوە، چەكدارێكی دیكەش لەگەڵ هاوژینەكەی دەستگیركران.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: رۆژی شەممە 21-1-2017، هێزە ئەمنییەكانی سعودیە لەیەك كاتدا هەڵیانكوتایە سەر دوو شوێن، بەپێی راگەیێندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، "تیرۆرستان" هەردوو شوێنەكەیان بۆ پشوودان و دروستكردنی بۆمب و پشتێنەی بۆمبڕێژكراو بەكارهێناون.

دوو چەكداری "تیرۆریست" لە شوێنی یەكەم ژیاون، هێزە ئەمنییەكان داوایان لێكردوون خۆیان بەدەستەوە بدەن، بەڵام ئەو دوو چەكدارەكە رەتیان كردووەتەوە و دەستیان بە تەقەكردن كردووە، لەبەرامبەردا هێزە ئەمنییەكانیش بەرپەرچیان داونەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە راگەیێندراوەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە، دوو چەكدارە دوای بێئومێدبوون لە رزگاربوون و نەكەوتنە ژێر دەستی هێزە ئەمنییەكان، خۆیان تەقاندووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی تەقینەوەی شوێنەكە، كە وەكو كارگەی دروستكردنی بۆمب بەكاریانهێناوە.
 
هەمان كات لە گەڕەكی نەسیم-ی پارێزگای جەددە، هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر شووقەیەك كە كەسێكی لێبووە و پەیوەندی لەگەڵ ئەو دوو چەكدارە هەبووە، پێشئەوەی بەرگریش لە خۆی بكات، دەستگیركراوە.

دەستگیركراوەكە رەگەزنامەی سعودی هەیە و ناوی (حوسام صاڵح سەمیران)ە، هاوژینەكەشی  ناوی (فاتیمە رەمەزان  بالوشی)یە و رەگەزنامەی پاكستانی هەیە، ئەویش دەستگیركراوە، لە شووقەكەش دەست بەسەر چەندین پارچە چەكدا گیراوە.

وەك لە راگەیێندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی پێدراوە، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە دەستگیركراوەكان و ئاشكراكردنی ناسنامەی خۆكوژەكان كردووە، دوای وەرگرتنی زانیاری پێویست ئاشكراكردنی ناسنامەی دوو خۆكوژەكە كردووە و، لە ئایندەیەكی نزیكدا ناسنامەیان ئاشكرا دەكەن.

.............
کوتایی پیام/ ۲۱۸