بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع . ابنا - سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سەرچاوە هەواڵیەکانی سعودی و بەحرەینی باسیان لە ئەوە دەکرد کە لە سێ دارە دانی سێ گەنجی بەحرەینی بە ناوەکانی ،عباس السمیع، علی السنکیس و سامی مشمیع بە تۆمەتی کوشتنی سێ پۆلیس بە تایبەت پۆلیسێکی ئیماراتی بەریوە چو.
هەواڵ دەری اخبارالسعودیە لە هەواڵێکی تایبەت دا ڕایگەیاند کە سێ بەحرەینی کە بەتۆمەتی قەتڵ دەس بەسەر کرابون سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تیر باران کران .
چەند سەعاتێک لەمەو بەر شبکەی المنار ڕایگەیاند پاشای بەحرەین حوکمی کوشتنی ئەو سێ زیندانیە سیایەی ئیمزا کرد و ئەمە لە کاتێک دایە کە چەند ڕۆژە خەڵکی ئەم وڵاتە بە هاتنە سەر شەقامەقان ناڕەزایەتی خۆیان لە کوشتنی ئەو سێ نەفەرە ڕاگەیاندبو.
دوێی و ئەمڕۆ یەکشەمە ۲دی هەزاران بەحرەینی لە ناوچە جیاجیا کان بەتایبەت جزیرە سترە و ناوچەی گەمارۆ دراوی الدرز بۆ شەرمەزار کردنی حوکم و لە سیدارە درانی ئە سێ کەنجە رژانە سەر شەقامەکان .
ڕۆژی شەمە زانایانی بەحرەینی لە بەیانیەیەک دا دوابەدوای شەرمەزار کردنی حوکمی ئیعدامی سێ زیندانی سیاسی لە خەڵکی بەحرەین داوایان کرودە خەڵک بو ڕێگری لە ئەم ئیشە بڕژێنە سەر شەقامەکان .
ئەم سێ گەنجە بە شێوەی تیر باران ئیعدام کراون .










.........
کوتایی پیامی313