١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٤:١١
مەترسی تەقینی بەنداوی موسڵ هەیە

مەترسی تەقینی بەنداوی موسڵ زیادی کردوە، بە مەزەندەی پسپۆڕانی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەگەری سەدا 40 بۆ 80 هەیە بەنداوەکە بتەقێ ، لەو باڕەشدان ملیۆنان کەس زەرەرمەند دەبن و رووبەرێکی فراوان بەرەو بەغدا و خواری عێراق ژێر ئاو دەکەوێ.

لیزا گراندی بەرپرسی بەرنامە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "مەترسی تەقینی بەنداوەکە هەیە لە هەرکاتێکدا چونکە ئەو دیوارەی ئاوەکەی راگرتووە درزی بردووە هاوکات گرفتی تەکنیکیشی هەن".

کۆمپانیایەکی ئیتالی بەنداوی موسڵ نۆژەندەکاتەوە بەڵام بەرپرسەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێ هێشتا نەتوانراوە بەر بە مەترسییەکانی روخانی بگیرێ.

بە پێچەوانەی قسەی بەرپرسانی بەغدا، ئەگەری رووخانی بەنداوی موسڵ نەک هێشتا لە ئارادیە، بەڵکو لەوانەیە لە هەر ساتێکدا بەنداوەکە برووخێت. ئەم هۆشداریەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا بوو.

لیزا گراندی بەرپرسی بەرنامە مرۆییەکانی UN لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ناومان ناوە تەقینەوەی کارەسات چونکە نازانرێت کەی روودەدات. دیواری بەنداوەکە لە ژێر قورساییدا لە پڕا دەڕوخێت. ئێمە ناتوانین پێشبینی بکەین کەی روودەدات و لەبەر ئەوەش ناومان ناوە تەقینەوەی کارەسات. ناتوانیت بزانیت کەی روودەدات".