عێراق: سه‌رۆك وه‌زیران په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه به بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی سوپاوه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ستایشی سوپای عێراق ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی تیرۆر له عێراق له قۆناغی كۆتاییدایه.
لهپهیامێكدا كه به بۆنه‌ی 96 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراقه‌وه بلاَویكردهوه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پیرۆزبایی ئه‌و یاده‌ی له گه‌لی عێراق كرد‌و ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن بۆ یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق، كه ئه‌و به سوپای سه‌ركه‌وتن و ڕزگاركردن ناوی بردوه.
ڕاشیگه‌یاند، سوپای عێراق به‌رگری له كه‌رامه‌تی گه‌لی عێراق و سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هه‌وڵه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی بوون.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا عه‌بادی ڕایگه‌یاندوه شه‌ڕی دژ به تیرۆر له قۆناغی كۆتاییدایه و سوپای عێراق توانیویه‌تی سێیه‌كی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌و ئێستاش له‌ناو موسڵ شه‌ڕ ده‌كه‌ن و لهئایندهیكی نزیكدا به ته‌واوی كۆنترۆڵی ده‌كه‌نه‌وه.
٦ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١١:٥٧
News ID: 803099
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ستایشی سوپای عێراق ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی تیرۆر له عێراق له قۆناغی كۆتاییدایه. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ستایشی سوپای عێراق ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی تیرۆر له عێراق له قۆناغی كۆتاییدایه.