حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی بەغدا و ئیستەنبوڵي كرد
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان ئیدانه‌ی تەقینەوە و هێرشه چەكدارییهكانی توركیا و عێراق ده‌كات و پشتڕاستیشی دەكاتەوە لە هێرشەكەی ئیستەنبوڵدا ژمارەیەك گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەركەوتوون.
لە پەیامێكی هاوخەمیدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگەیاند "ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن تیرۆریستان له موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ش له عێراق و سووریا رووبه‌ڕووی شكستی به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه و له به‌ره‌كانی جه‌نگدا روو لە له‌نێوچوونی یهكجارین، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن رووی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان بكه‌نه نێو خه‌ڵكی سڤیل و شوێنه گشتییه‌كان".
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان جەختدەكاتەوە "بەدڵنیاییه‌وه ئه‌م كرده‌وانه ویست و ئیراده‌ی به‌ره‌ی دژه‌تیرۆر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌نێوبردنی تیرۆر به‌هێزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی لێدانی گورزی به‌هێزتر له تیرۆریستان له هه‌موو شوێنێك".
شەوی رابردوو لە شاری ئیستەنبوڵ چەكدارێك هێرشی كردە سەر یانەیەكی شەوانە و دەستڕێژی گوللەی لە خەڵك كرد، بەهۆیەوە 39 كه‌س كوژران و 69 كەسی دیكەش برینداربوون، لەنێو قوربانییەكانیش كوژراوێك و سێ بریندار خەڵكی باشووری كوردستان بوون.
دوایین رۆژی 2016 و یەكەم رۆژی 2017، زنجیرەیەك تەقینەوە بەغدایان هەژاند و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان بەهۆیانەوە زیاتر لە 120 کەس كوژران و برینداربوون، هەروەها رۆژی یەكشەممە 1-1-2017، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر خاڵێکی پشکنین لە نەجەف و بەهۆیەوە زیاتر لە 20 کەس كوژران و برینداربوون.
دەقی پەیامەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وی ڕابردوو له ئیستانبول كرایه سه‌ر یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی تازه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی توركیا و گه‌شتیاری بیانی گیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون كه له نێویاندا گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بوون.
هه‌روه‌ها به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ و دوێنێ چه‌ند شوێنێكیان له نه‌جه‌ف و به‌غدا كرده ئامانج و تیایاندا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوسۆزی و هاوخه‌میمان بۆ كه‌سوكاری قوربانیان،هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین. ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه تیرۆرستان له مووسڵ و له ناوچه‌كانی دیكه‌ش له عیراق و سووریا ڕووبه‌ڕووی شكستی به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه و له به‌ره‌كانی جه‌نگدا ڕوو له‌ناوچوونی یهكجارین، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕووی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانیان بكه‌نه نێو خه‌ڵكی سڤیل و شوێنه گشتییه‌كان، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌م كرده‌وانه ویست و ئیراده‌ی به‌ره‌ی دژه‌تیرۆر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆر به‌هێزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی لێدانی گورزی به‌هێزتر له تیرۆرستان له هه‌موو شوێنێك.
دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره سه‌بوورییان بداته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
1/1/2017
١ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٦:١٠
News ID: 802101
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان ئیدانه‌ی تەقینەوە و هێرشه چەكدارییهكانی توركیا و عێراق ده‌كات و پشتڕاستیشی دەكاتەوە لە هێرشەكەی ئیستەنبوڵدا ژمارەیەك گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەركەوتوون.