عێراق ساڵی 2016ی به خوێن به ڕێكرد
عێراق ساڵی 2016ی به نائارامی به‌ڕێكرد، به‌گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له‌و ساڵه‌دا زیاتر له 26 هه‌زار هاوڵاتیی عێراقی بوونه‌ته قوربانی، به‌ڵام حكومه‌تی به‌غداد ساڵی 2016 به ساڵێكی پڕ ده‌ستكه‌وت‌و وه‌رچه‌رخان بۆ عێراقییه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات له ڕووی ئه‌منییه‌وه، ده‌شڵێت: له 2016دا هێزه ئه‌منییه‌كان، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا تۆمار كرد‌وه‌و زۆربه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانیان رزگار كردوه‌ته‌وه...
هاوڵاتیانی عێراق زۆربه‌ی رۆژه‌كانی ساڵی 2016 به شه‌ڕ‌و كوشتن‌و ته‌قینه‌وه‌و ئاواره‌بوون به‌جێ ده‌هێڵن‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن، ساڵی نوێ جیاوازتر بێت‌و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كانیان.
ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست‌و خۆرئاوا‌و باكوری عێراق، پشكی شێریان له قوربانیی‌و نا ئارامییه‌كانی ساڵی 2016 به‌ركه‌وت، به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانیان ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی‌و هێرشی تیرۆریستییان به‌خۆوه بینی.
پارێزگاكانی ئه‌نبار‌و سه‌ڵاحه‌دین‌ونه‌ینه‌وا، ئه‌و سێ پارێزگایه بوون، كه زۆرترین شه‌ڕ‌و كوشتار‌و هێرشی سه‌ربازییان تێدا كرا، ناوچه‌كانی دیكه‌ش بوونه ئامانجی كرده‌وه خۆكوژییه‌كان‌و ته‌قینه‌وه‌ی به‌رده‌وام.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، ساڵی 2016 ساڵێكی پڕ له خوێن بووه بۆ عێراقییه‌كان‌و زیاتر له 26 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی، بێجگه له‌وه‌ش سه‌دان هه‌زار كه‌سی دیكه ئاواره‌ی ناوچه جیاجیاكان بوون.
له ئاماره‌كه‌دا هاتوه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه، هه‌تا كۆتا رۆژه‌كانی مانگی كانونی یه‌كه‌م، 6 هه‌زار‌و 492 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی كوژراون، ژماره‌ی كوژراوانی هێزه ئه‌منییه‌كانیش بریتی بوه له 5 هه‌زار‌و 546 كه‌س، كه ده‌كاته زیاتر له 12 هه‌زار كوژراو...
ژماره‌ی برینداره‌كانیش زیاتر له 14 هه‌زار كه‌س بووه، كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌و هێرشی خۆكوژی‌و بۆردومانه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون‌و ژماره‌یه‌كیان تووشی كه‌مئه‌ندامی هاتوون...
له ساڵی 2016دا، ژماره‌یه‌ك رووداوی ئه‌منیی گه‌وره له عێراقدا روویان دا، گرنگترینیان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غداد بوو، كه به‌هۆیه‌وه 324 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی كوژران‌و 250ی دیكه‌ش بریندار بوون، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، ئاشكرا بوو كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا مه‌وادی كیمیایی‌و سوتێنه‌ری به‌كار هێنابوو.
حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، هه‌رچه‌نده له ساڵی 2016دا، هاوڵاتیانی عێراق به‌هۆی باری ئه‌منییه‌وه تووشی كێشه‌ی گه‌وره بوون، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان زۆربه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كان له ده‌ستی تیرۆریستان رزگار بكه‌ن.
حكومه‌تی به‌غداد ده‌ڵێت: ساڵی 2016 ساڵێكی پڕ ده‌ستكه‌وت بوه‌و توانیویانه، پێگه ستراتیژییه‌كانی رێكخراوی داعش تێكبشكێنن‌و زه‌بری كوشنده له تیرۆریستان بوه‌شێنن‌و هه‌زارانیان لێ بكوژن..
به‌گوێره‌ی حكومه‌تی عێراق، گرنگترین ده‌ستكه‌وت له ساڵی 2016دا، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه بوه، كه پێگه‌ی سه‌ره‌كیی گروپ‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بوه.
باس له‌وه‌ش كراوه، له ماوه‌ی ساڵی 2016دا، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دوو له‌سه‌ر سێی ناوچه داگیركراوه‌كانیان له تیرۆریستان پاك كردۆته‌وه، كه ده‌یان شار‌و شارۆچكه‌و ناوچه‌ی ستراتیژی له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، حكومه‌تی به‌غداد هه‌نگاوی باشی ناوه له رزگاركردنی ناوچه داگیركراوه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌پشتیوانیی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی، كه له سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه پشتیوانی له هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
له زانیارییه‌كاندا هاتوه، 14 وڵاتی جیهان هێزی مه‌شقپێكه‌ر‌و راهێنه‌ر‌و سه‌ربازیان له عێراقدا هه‌یه‌و له ڕووی لۆجستی‌و هه‌واڵگریی‌و فڕۆكه‌وه، یارمه‌تیی عێراق ده‌ده‌ن له دژی رێكخراوی داعش.
رۆژی 17ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵی راگه‌یاند‌و باسی له‌وه كرد، تا كۆتایی ساڵی 2016 شاره‌كه له ده‌ست داعش ده‌رده‌هێنن، به‌ڵام شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان‌و داعشییه‌كان به‌رده‌وامه‌و لوله‌ی تفه‌نگ‌و تۆپه‌كان‌و بۆردومانی فڕۆكه‌كان، رۆژه‌كانی كۆتایی 2016 ده‌سپێرن به ساڵی نوێ.
٣١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٢:٢٩
News ID: 801975
عێراق ساڵی 2016ی به نائارامی به‌ڕێكرد، به‌گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له‌و ساڵه‌دا زیاتر له 26 هه‌زار هاوڵاتیی عێراقی بوونه‌ته قوربانی، به‌ڵام حكومه‌تی به‌غداد ساڵی 2016 به ساڵێكی پڕ ده‌ستكه‌وت‌و وه‌رچه‌رخان بۆ عێراقییه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات له ڕووی ئه‌منییه‌و