ھێزی دەریاوانی ئیتاڵیا نزیکەی ٩٠٠ کۆچبەری رزگارکرد
لەگەڵ بەردەوام بونی قەیرانی کۆچبەران، ھێزی دەریاوانی ئیتاڵیا نزیکەی ٩٠٠ کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی لیبیا رزگارکردووە.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا:سەرچاوەکانی ئیتاڵیا، کۆچبەرەکان لەناو دوو بەلەمدا بوون و ویستویانە لەڕێی کەناراوەکانی لیبیاوە بگەنە سنوورەکانی خاکی ئیتاڵیا.
بەوتەی سەرچاوەیەک لە ھێزی دەریای ئیتاڵیا، بەشێکی زۆری کۆچبەرەکان لە ئەریتریاو بەنگال و پاکستان و سۆماڵ و سوریاوە کۆچیان کردووە.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا، لەماوەی ساڵی ٢٠١٦دا، زیاتر لە ١٨٠ ھەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٥، رێژەکە ١٧% زیادیکردووە.
لەلایەن خۆشییەوە، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد: زیاتر لە ٥ ھەزار کەس لەکاتی کۆچکردنیان بەرەو ئیتاڵیا، لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا گیانیان لەدەستداوە.
٢٩ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٥٢
News ID: 801578
لەگەڵ بەردەوام بونی قەیرانی کۆچبەران، ھێزی دەریاوانی ئیتاڵیا نزیکەی ٩٠٠ کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی لیبیا رزگارکردووە.