٢٦ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٢٣
هەزار و ٩٠٠ کۆماندۆ و چەکدارى ترى ڕەوانەى باب کرا

سوپاى تورکیا لە بەردەوامیى ئۆپراسیۆنى قەڵغانى فوراتدا ٥٠٠ کۆماندۆ و هەزار و ٤٠٠ چەکدارى سەر بە سوپاى ئازادى سوریاى لە حەلەبەوە ڕەوانەى باب کرد.

سوپاى تورکیا هەزار و ٩٠٠ کۆماندۆ و چەکدارى ترى ڕەوانەى باب کرد

سوپاى تورکیا لە بەردەوامیى ئۆپراسیۆنى قەڵغانى فوراتدا ٥٠٠ کۆماندۆ و هەزار و ٤٠٠ چەکدارى سەر بە سوپاى ئازادى سوریاى لە حەلەبەوە ڕەوانەى باب کرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئەمڕۆ ٢٦ى کانوونى یەکەمی ٢٠١٦ ڕۆژنامەى یەنەى شەفەقى نزیک لە ئاکەپە لە تورکیا بڵاویکردەوە، سوپاى تورکیا لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى قەڵغانى فوراتدا ٥٠٠ کۆماندۆى لیواى یەکەمی کۆماندۆى قەیسەریى ڕەوانەى باب کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەزار و ٤٠٠ چەکدارى سەر بە سوپاى ئازادى سوریاش لە کە حەلەب گواسترابوونەوە ڕەوانەى باب کراون. پێشتریش بەرپرسانى حکومەتى تورکیا و میدیاکان بڵاویانکردبووە، تورکیا گروپە چەکدارەکانى لە چوارچێوەى ڕێککەوتنەکانیدا لەگەڵ ڕووسیا لە حەلەب کشاندووەتەوە بۆ شەڕ لە دژى یەپەگە و داعش ڕەوانەى باب و دێرزور و ڕەقە و ئیدلیب دەکرێن.

ئۆپراسیۆنى قەڵغانى فوراتى سوپاى تورکیا

هێزە تایبەتەکانى حکومەتى تورکیا بۆ پێشگرتن لە پێشڕەویى شەڕڤان ڕۆژی ٢٤ى ئابی ٢٠١٦ بە پشتیوانیى فڕۆکەی جەنگی، تانک و زرێپۆش و لەگەڵ گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیادا هێرشیان کردە سەر جەرابلوس لە ڕۆژئاواى کوردستان. سوپاى تورکیا و ئەو گروپە چەکدارانە لە جەرابلوسەوە هەتاوەکو عەزازیان بە درێژایى سنوورى تورکیا لە ناو خاکى ڕۆژئاواى کوردستاندا کۆنتڕۆڵکردووە.

تا ئێستا بەهۆى بەرەنگاریى شەڕڤانانەوە حەوت تانکى سوپاى تورکیا لە جەرابلوس و نزیک منبج تەقێنراونەتەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە زەمینییەدا، بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا چەندین زیانى بە هاووڵاتیان گەیاندووە و ڕێکخراوى هیومان ڕایتس ۆچ (ڕێکخراوى چاودیریى مافەکانى مرۆڤ) ڕۆژى ١٥ى ئەیلولی ٢٠١٦دا ڕایگەیاند، بەهۆى ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا بۆ سەر جەرابلوس لە ڕۆژئاواى کوردستان ٢٤ هاوڵاتى کوژراون کە شەش کەسیان منداڵ و شەش کەسى تریان ژن بوون.

ڕۆژى ٢١ى کانوونى یەکەمی ٢٠١٦ سوپاى تورکیا ڕایگەیاند، لە شارى باب بەهۆى تەقینەوەى سێ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراوى چەکدارەکانى داعشەوە ١٠ سەربازیان کوژراوە و ١٨ سەربازى تریان برینداربوون. بەپێى ڕاگەیاندراوى فەرمیى حکومەتى تورکیا تا ئێستا ٣٧ سەربازى سوپاى تورکیا لە جەرابلوس و منبج و بابدا کوژراون.

هەر ڕۆژى ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٦ فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا ئەو هاووڵاتیانەى شارى بابیان بۆردومانکرد کە هەوڵیاندابوو لەو شارە بڕۆنە دەرەوە و بەو هۆیەوە ١٣ هاووڵاتى کوژرابوون و ٦ هاووڵاتیى تریش بریندار بوو بوون.

ڕۆژى ٢٣ى کانوونى یەکەمی ٢٠١٦ ئاژانسى هەواڵى و هاوار و ڕێکخراوى چاودێریى مافەکانى مرۆڤى سوریا بڵاویانکردەوە، دوێنێ و ئەمڕۆ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر خەڵکى شارى باب، ٨٨ هاووڵاتى کوژراون، کە ٢٤ کەسیان منداڵ بوون و ٤٥ هاووڵاتیى تریش برینداربوون.

هێرشەکەى سوپاى تورکیا و ئەو گروپە چەکدارانە بۆ سەر ناوچەکانى جەرابلوس و منبج کاردانەوەى جۆراجۆرى ناوچەیى و نێودەوڵەتى لێکەوتووەتەوە.

ئامانجى تورکیا لە ئۆپراسیۆنى قەڵغانى فورات ئەوەیە، کە ڕێگرى لەوە بکات کانتۆنەکانى کۆبانێ و عفرین لە ڕۆژئاواى کوردستان لەلایەن شەڕڤانانەوە پێکەوە ببەسترێنەوە.