به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: خانەقای بیارە مەنزڵگای شێخانی تەریقەتی نەقشبەندی و شوێنگەی پێگەیاندنی دەیان زانای كورد، بە ئامادەبوونی سەدان میوانی ناوخۆیی و دەرەوەو دانیشتوانی هەورامان و مامۆستایانی ئاینی، یادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلامی (د.خ) لەخانەقای بیارە بەرز راگیرا.
مامۆستا فاخیر شەقڵاوەیی بەڕیوبەری خانەقای بیارە بەابنای راگەیاند: لای هەموو لایەكمان ئاشكرایە بەر لەهاتنی پێغەمبەر دنیا لە لە گومڕاییدا دەژیا، لەگەڵ هاتنی پێغەمبەردا وەك چۆن لە دەقە پیرۆزەكاندا هاتووە دنیا و دڵ و دەرونی هەموانی رووناك كردوەو كۆتایی هێنا بەكڵایلایەتی و مافی بۆ مرۆڤەكان گەڕاندەوە.
وتیشی: وەك خانەقای بیارە هەموو ساڵێك بەچەندین چالاكی و بەپێداچوونەوە بۆ خۆمانداو هۆشیاركردنەوەو پێدانی زانیاری بەموسڵمانان لەسەر پێغەمبەر، سەلامی خوای لەسەر بێت ئەم یادە بەرز رادەگرین.
لای خۆشیەوە مامۆستا مەلا غەفور وتارخوێنی مزگەوتی خانەقای بیارە بە ابنای راگەیاند: هاتنی پێغەمبەران هۆشیاری پێدان بوە بەخەڵكەكەیان، بەوەی كە خوایەك دروستیكردون سنورەكانی بۆ داناون و ئەرك و فەرماناكانی سەرشانی بۆ دیاریكردون، بەڵام پێغەمبەران كەسانێك بوون پاكبوون، بێبەری بوون لە گوناه، بۆیە هەمیشە دیار بوون لە ناو گەل و هۆزەكەیاندا.
پێعەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) لەسەر بێت كوڕی عەبدوڵڵای كوڕی عەبدولمتەلیبەو لەهۆزی قوڕەیشە، لە 12ی ربیع الاول-ی ساڵی 571 میلادی كە بەساڵی فیل ناسراوە لە مەككە لەدایكبووەو لە تەمەنی 40 ساڵیداو لە ئەشكەوتی (حیرا ْ) وەحی ئاسمانی بۆ هاتوەتە خوارەوەو لە 12ی ربیع الاول-ی لە تەمەنی (63) ساڵیدا لە شاری مەدینە كۆچی دوایكردوە، ساڵانەش گەلی كورد لە یادی لەدایكبوونیدا چەندین ئاهەنگ ساز دەكەن و ئەورۆژە بەرز رادەگرن.
٢١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٨
News ID: 799825
انەقای بیارە مەنزڵگای شێخانی تەریقەتی نەقشبەندی و شوێنگەی پێگەیاندنی دەیان زانای كورد، بە ئامادەبوونی سەدان میوانی ناوخۆیی و دەرەوەو دانیشتوانی هەورامان و مامۆستایانی ئاینی، یادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلامی (د.خ) لەخانەقای بیارە بەرز راگیرا.
