٩ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٥٦
ئەوروپا کارکردنی کۆمپانیای “ئەسمان”ی ئێرانی لە ناو یەکێتی ئەوروپا قەدەغەکرد

بەھۆی نەبوونی رێوشوێنەکانی سەلامەتی فڕۆکەوانییەوە، یەکێتی ئەوروپا کارکردنی فڕۆکەکانی ھێڵی ئاسمانی “ئەسمان”ی ئێرانی لەناو یەکێتی ئەوروپا قەدەغە کرد.

کۆمسیۆنی ئەوروپا کارکردنی کۆمپانیای “ئەسمان”ی ئێرانی لە ناو یەکێتی ئەوروپا قەدەغەکرد

بەھۆی نەبوونی رێوشوێنەکانی سەلامەتی فڕۆکەوانییەوە، یەکێتی ئەوروپا کارکردنی فڕۆکەکانی ھێڵی ئاسمانی “ئەسمان”ی ئێرانی لەناو یەکێتی ئەوروپا قەدەغە کرد.

لەوبارەیەوە کۆمسیۆنی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کۆمپانیای “ئەسمان”ی ئێرانی خراوەتە لیستی ئەو کۆمپانیایانەی کە پابەندی رێوشوێنەکانی سەلامەتی نابن لە فڕۆکەوانی مەدەنیدا.

“ئەسمان” کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتی ئێرانەو سێیەم گەورەترین کۆمپانیای ئێرانە لە بواری فڕۆکەوانی مەدەنیدا.

ئەو کۆمپانیایە دوای ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران لە ھەوڵی نۆژەندکردنەوەی فڕۆکەکانیدایەو بەنیازە ٢٠ فڕۆکە لە کۆمپانیای “میتسیۆبیشی” ژاپۆنی بکڕێت بۆ ئەوەی لە گەشتە ناوخۆییەکاندا بەکاری بھێنێت.