حكومه‌تی كه‌نه‌دا ئاشكرای ده‌كات: له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق، ڕاسته‌وخۆ چهكو كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ده‌دات به هێزی پێشمه‌رگه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : جۆن فۆرسته‌ر جێگری وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، حكومه‌تی ئۆتاوا ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی وه‌رگرتوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ چهكو پێداویستیی سه‌ربازی بدات به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
تۆڕی سی بی سی نیوزی كه‌نه‌دی، له زاری جێگری وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌داوه بڵاوی كردۆته‌وه: حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له ڕووی سهربازییو پێدانی زانیاریی‌و مه‌شقكردنه‌وه، هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه بكات له شه‌ڕی دژ به‌تیرۆردا.
وتیشی: پێشتر ده‌بوو بۆ ڕه‌وانه‌كردنی چهكو كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بۆ پێشمه‌رگه، مۆڵه‌تیان له حكومه‌تی فیدراڵ وه‌ربگرتایه، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كردن‌و كاتی زۆری ده‌خایاند، هه‌تا چه‌كه‌كان ده‌گه‌یه‌نرانه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌مه‌ودوا هه‌ر هاوكارییه‌ك بدرێت به پێشمه‌رگه، راسته‌وخۆ دهبێتو حكومه‌تی به‌غدادی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
جێگری وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا، هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ژماره‌و جۆری ئه‌و چه‌كانه نه‌دركاندوه، كه بڕیاره له داهاتوودا بیاندات به هێزی پێشمه‌رگه.
٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:١٤
News ID: 795792
حكومه‌تی كه‌نه‌دا ئاشكرای ده‌كات: له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق، ڕاسته‌وخۆ چهكو كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ده‌دات به هێزی پێشمه‌رگه.