سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، شه‌ڕی موسڵ تاوتوێ ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: پلانیان داڕشتوه بۆ په‌له‌كردن له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه...
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران‌و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كۆبوه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران: حه‌یده‌ر عه‌بادی دوایین گۆڕانكاریی‌و پێشهاته‌كانی شه‌ڕی موسڵی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كاندا تاوتوێ كردوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه كردوه: هێزه ئه‌منییه‌كان، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا تۆمار كردوه‌و له پێشڕه‌ویكردن به‌رده‌وامن.
عه‌بادی وتویه‌تی: پلانی نوێیان داڕشتوه، به‌مه‌به‌ستی خێراتركردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی شاری موسڵ‌و ناوچه‌كانی دیكه، له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش‌و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه، سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریی به‌سه‌ر تیرۆردا، له ده‌ستی هێزه‌كانی عێراقدایه و به‌م زوانه كۆتایی به داعش ده‌هێنن له خاكی وڵاته‌كه‌یان.
٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١١:٠٩
News ID: 795700
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، شه‌ڕی موسڵ تاوتوێ ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: پلانیان داڕشتوه بۆ په‌له‌كردن له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه...