كوه‌یت هاوكاری عێراق ده‌كات بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری بیره نه‌وته‌كان
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه له‌پێناو كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری بیره نه‌وته‌كانی ناحیه‌ی گه‌یاره‌و ناوچه‌كانی تر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی كوه‌یت هاوكاریی عێراق ده‌كات.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، چه‌ندین ئامێری ته‌كینكی‌و پێشكه‌وتووی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری بیره نه‌وتییه‌كان، گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستیان‌و به‌م زوانه ئاگری ئه‌و بیره نه‌وتانه ده‌كوژێننه‌وه، كه له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن داعشه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ckb.abna24.com كه‌وتوه، حكومه‌تی كوه‌یت هاوكاریی عێراق ده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگری بیره نه‌وته‌كانی گه‌یاره‌و ده‌وروبه‌ری.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه، هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی كوه‌یت له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی نه‌وت بوه‌و ئاماده‌ییان پیشان داوه بۆ دابینكردنی هه‌موو جۆره ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كی پێویست.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه بیره نه‌وته‌كانی ناحیه‌ی گه‌یاره گڕیان گرتوه‌و هه‌تا ئێستا ته‌نها ئاگری چه‌ند بیرێك كوژێنراونه‌ته‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵی بیره نه‌وته‌كانیش بۆته هۆی پیسكردنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌و زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستیی هاوڵاتییان.
٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٢:٣٢
News ID: 795656
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه له‌پێناو كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری بیره نه‌وته‌كانی ناحیه‌ی گه‌یاره‌و ناوچه‌كانی تر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی كوه‌یت هاوكاریی عێراق ده‌كات.