سه‌ردار قادر، له‌بری پارێزگاری سلێمانی، داوا له لایه‌نه ئه‌منیه‌كان ده‌كات به‌په‌له سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی ئه‌مڕۆ ئازاد بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی، له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆره‌وه، ویستیان ڕێگری له خۆپیشاندانی مامۆستایان بكه‌ن‌و ڕێگه‌شیان له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن گرت ڕووماڵی ڕووداو و گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایان بكه‌ن، به‌ڵام مامۆستایان به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستانی ناڕازی‌و ده‌ستگیریان كردن.
سه‌ردار قادر، له‌بری پارێزگاری سلێمانی، له بانگه‌وازێكدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ده‌كات.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه:
بانگه‌وازێك له پارێزگاری سلێمانیه‌وه
یه‌كه‌م/ وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاری سلێمانی داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین.
دووه‌م/ داوا له هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین كه هێمنی و ئاساییشی پارێزگای سلێمانی و ژیانی ئاسایی شاری سلێمانی بپارێزن.
سێیه‌م/ داوا له لایه‌نه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین به‌په‌له سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی ئه‌مڕۆ ئازاد بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام داین بۆ ئازادكردنی ته‌واوی ده‌ستگیركراوان، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئازادنه‌كرێن هه‌ڵویستی ترمان ده‌بێت.
سه‌ردار قادر
له‌بری پارێزگاری سلێمانی
١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٣:٢١
News ID: 795468
سه‌ردار قادر، له‌بری پارێزگاری سلێمانی، داوا له لایه‌نه ئه‌منیه‌كان ده‌كات به‌په‌له سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی ئه‌مڕۆ ئازاد بكه‌ن.