خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ستی پێ كرده‌وه
دوای كۆتاییهاتنی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته ميني ئیمامی حسێن (ع)، جارێكی تر خۆپیشاندان له به‌غدا ده‌ستی پێكرده‌وه‌و دروشمی سه‌ره‌كیی خۆپیشاندانه‌كه‌ش ئه‌نجامدانی چاكسازی و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بوو.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ، به سه‌دان كه‌س له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا هاوڵاتیان خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا، هاوشێوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پێشووی ئه‌و شاره، ئه‌نجامدانی چاكسازی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، داواكاریی سه‌ره‌كیی خۆپیشانده‌ران بوو.
په‌یامنێری abna24 له به‌غداد ڕایگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌كه له ڕێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا به‌ڕێوه‌چوه و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌چڕی به‌ناو به‌غدادا بلاَوه‌یان پێكراوه‌و زۆربه‌ی ئه‌و ڕێگایانه‌ش داخراون كه ده‌چنه‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانی ته‌حریر.