٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٣٥
مۆرکرانی بەڵگەی هاریکاری نێوان ئێران و ڤیەتنام

کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڤییەتنام دوو بەڵگەی هاوکاریان لە بواری هاسانکردنەوەی پێوەندیەکانی دوو وڵات مۆر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، ئەو بەڵگانە سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، لە کۆتایی دانوستانی هابەشی لێژنە باڵاکاندا و بە ئامادەبوونی "حەسەن ڕۆحانی"  و "تارن دای کوانگ" Tran Dai QUANG سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڤییەتنام لە هانۆی مۆر کراون.
یەکەم بەڵگە سەبارەت بە ڕێککەوتننامەی نێوان دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڤییەتنام سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی بەرامبەری ڤیزە بۆ خاوەنانی پەساپۆرتی تایبەت یان خزمەت بوو کە لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات مۆر کرا.
تەبایی نامەی نێوان وەزارەتی بەدالە و تەکنۆلۆژیای زانیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و  وەزارەتی بەدالە و ڕاگەیاندنی ڤییەتنام سەبارەت بە هاوکاری لە بواری پێوەندی و تەکنۆلۆژای پێوەندییەکانیش دووەم بەڵگەیەک بوو کە مۆرکرا.
سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڤییەتنام پاش ڕێ و ڕەسمی مۆر کردنی ئەم بەڵگەی هاوکارییانە، لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا بەشدارییان کرد.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەم شوێنی ئامانجی سەفەرەکەیدا بۆ وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە سەرووی شاندێکی سیاسی و ئابوورییەوە گەیشتە هانۆی پێتەختی ڤییەتنام.....

کۆتایی کورتە نامە/310