١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:٠٠
یەکەمین ساڵوەگەڕی ئینتفازەی قودس

ئەمڕۆ یەکی ئوکتوبەری ساڵی 2016 یەکەمین ساڵوەگەڕی ئینتفازەی قودسی خەڵکی فەلەستین لەبەرامبەر داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستییە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ساڵێک لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێک دا دوابەدوای توندبوونی پەلاماری تیرۆریستەکان بۆسەر قودس و مزگەوتی ئەقسا و هەوڵدانی ئەوان بۆ دابەشکردنی زمانی و شوێنی ئەم شوێنە پیرۆزە، ئینتفازەی قودس پێکهات و هەروا لە ئارادایە و خەڵکی فەلەستین بە گیان بەخت کردن ، ڕاپەڕین لەبەرامبەر  داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی درێژە پێ دەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی موتاڵای قودس، لە دەستپێکی ئینتفازەی قودس 250 فەلەستینی لەبەر هەوڵی توندوتیژانەی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بوون .

هەروەها نیزیکەی  هەژدە هەزار و سێسەد کەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون، قودس و فەلەستینی داگیرکراوی 1948 لە ڕەوتی ئینتفازەی قودس بریندار بوونە.

هێزی زایۆنیست  هەروەها لە دەستپێکی ئینتفازەی قودس 8500 جار دەستیان دایە گرتنی فەلەستینییەکان.

خولی نوێی ڕاپەڕینی  خەڵکی فەلەستین بە ناوی ئینتفازەی نوێی قودس  کە  وەک ئینتفازەی سیهەم ناوی دەبەن  خاڵی وەرچەرخان لە بەرواری خەباتکاریی فەلەستین دێتە ئەژمار و جارێکی تر پاوەجێیی ڕاپەڕینی خەڵکی فەلەستینی ئاشکرا کرد.

ڕاپەڕینی بەربڵاوی خەڵکی فەلەستین لە پێناو ئینتفازەی قودس  وەک قۆناخی ڕابردووی ئینتفازە، هەموو هاوکێشەکان و بەرنامەکانی ڕژێمی زایونیستی  تێک شکاند و ئەم ڕژێمە ساختەیەی بەرەوڕووی شەپۆلی  ناکامی و بێ دەسەڵاتی کردووە.

لەحاڵێکدا  کە ڕژێمی زایۆنیستی لەم خەون و خەیاڵە بەتاڵەی دایە  کە دوابەدوای ساڵەهای ساڵ  ڕەوتی سازان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەڵس و کەوتی ئاشتی خوازانەی هەندێ دەوڵەتی عەرەبی و درێژخایەن بوونی ڕەوتی داگیرکاری فەلەستین  خۆڕاگری گەلی فەلەستین دابەزیوە  وەها بەرەوڕووی ڕاپەڕین لەلایەن خەڵکی فەلەستین بووەوە کە کۆڵەکەکانی ئەم ڕژێمەی زۆرتر لە ڕابردوو لە رزۆک  کردووە.

ئینتفازەی نوێی قودس لە حاڵێکدا  دەبێتە یەک ساڵ  کە ئۆپراسیۆنی دژە زایۆنیستی فەلەستینییەکان هەروا بەردەوامە و لاوانی فەلەستینی پێداگری دەکەن  ئۆپراسیۆنەکەیان هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانیان درێژە پێ دەدەن ..

بێ گومان ئینتفازەی قودس و پەرەسەندنی  لە مانگەکانی ڕابردوو زۆرتر لە هەمووان ڕژێمی زایۆنیستی بەرەوڕووی سەرلێشێوازی و بێ توانایی  کردووە و ئەم ڕژێمەی  لە دۆخێکی  سستەک خستووە.

خۆڕاگری خەڵکی فەلەستین  لە سەرەتای داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکانی فەلەستین دەستی پێکرد.

گەلی فەلەستین هەمووکات نیشانیان دا کە هیچکات ناهێڵن سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەمەبەستی زاڵ بوون بەسەر ناوچەکانی فەلەستینی لەوان بەیتولموقەدەس بێتە دی  .

دەستپێکردنی ئینتفازەی ئەقسا لەساڵی دووهەزاری زایینی کە لە کاردانەوە بەرامبەر هەوڵی پەیتاپەیتای کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستی  واتە بێ ڕێزی کردن بە مزگەوتی ئەقسا و هاتنی دنەدەرانەی ئاریل شارون لە دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ نێو ئەم  شوێنە پیرۆزە، ئەنجام درا، نیشاندەری  وەها ڕاستیەکە.

گەلی فەلەستین  بە سەرنج دان بە دەستهاتەکانی خۆڕاگری کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵانی ڕابردوو بەرەوڕووی شکستی پەیتاپەیتا کردووە لە گۆڕەپانەکانی سەربازی و سیاسی،  تەنیا ڕێگەی گەیشتن بە ئارمانجەکانیان لە درێژەی خۆڕاگری و پاوەجێیی بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی دەزانن.

 پاشەکشەپێ کردن  بە ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی غەززە لەساڵی 2005 و شکست دانی ئەم ڕژێمە لە شەڕەکانی ساڵانی 2009- 2012 و 2014 ی ئەم ڕژێمە بەدژی غەززە نیشانی دا  کە ئەم خۆڕاگرییە  بواری هاتنەدی ئارمانجی فەلەستین و بردنەسەری پلەوپایەی فەلەستینییەکانی خۆش کردووە و لەم ڕووەوە فەلەستینییەکان هەمووکات وێڕای ڕەت کردنی ڕەوتی سازش  لەسەر درێژەی ئینتفازە  پێداگری دەکەن  .

درێژەی بزاڤی خۆڕاگری گەلی فەلەستین کارتێکەرییەکی پڕبایخی لە سەر بیروڕای گشتی و سەرنج ڕاکێشی زۆرتر لە ڕابردووی  جیهان بە ستەملێکراوی و هەروەها ئیرادەی پۆڵایینی گەلی فەلەستین هەبووە و ئەم پەیامەی هەبوو کە فەلەستینییەکان هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان بە مەبەستی گەیشتن بە ئارمانجی فەلەستین  درێژە پێ دەدەن .

هەڵوێستی زۆرتری نێودەوڵەتی بەرامبەر بە مافی فەلەستینییەکان و بایکۆتی زۆرتر بە دژی ڕژێمی زایۆنیستی لە نموونەی دەستهاتەکانی خولی نوێی ئینتفازەی قودس دێتە ئەژمار .

ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی فەلەستین نیشانی داوە کە ڕەوتی خۆڕاگری  گەلی فەلەستین نەتەنیا ناوەستێ بەڵکوو قۆناخ بە قۆناخ  تەوەرەیەکی بەربڵاوتری بە خۆیەوە گرتووە.....

کۆتایی کورتە نامە/310