به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : هەزاران ئەردەنی ڕۆژی هەینی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان و بەرزکردنی دروشمگەلی دژە زایونیستی لەشاری ئەمانی پێتەختی ئەردەن لەسەر هەڵوەشاندنی ڕێکەوتنی گازی لەنێوان ئەردەن و ئیسرائیل پێداگرییان کرد .
خۆپیشاندەرانی ئەردەنی هەروەها تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی فەلەستینیان ئیدانە کرد .
بەرلەمە تاقمێک لە خەڵکی ئەردەن بە وەڕێ خستنی بزووتنەوەیەک لە ژێر ناوی بزووتنەوەی داکۆکی لە خۆڕاگری، دەستیان دابووە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ئیدانەکردنی ئاسایی کردنی پێوەندی ئەردەن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.
پارتی بەرەی عەمەلی ئیسلامی ، ئەردەنیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای داواکاری لە دەوڵەتی ئەمان بۆ چاوپۆشی کردن لە ڕێککەوتننامەی کڕینی گاز لە ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند ئەم گرێبەستە سەرباری وابەستەبوونی وزەی ئەردەن بە ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی گەڵاڵەی داگیرکاریی ئیسرائیل .
دەوڵەتی ئەردەن ئەم دواییە گرێبەستێکی بە بایی 10 میلیار دولار بۆ کڕینی گازی مەیدانی دەریایی لویاتان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی گرێ داوە.
بەپێی ئەم گرێبەستە ، ئیسرائیل لە ماوەی پازدە ساڵ 45 میلیار مەتری سێ جا گاز بۆ ئەردەن دەفرۆشێ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٠:٢١
News ID: 782537
هەزاران ئەردەنی بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر مۆرکرانی ڕێککەوتننامەی گازی لەنێوان ئەردەن و ڕژێمی زایۆنیستی، خۆپیشاندانیان کرد .