٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٠٧
هۆلەندا داوا دەکات یەکێتی ئەوروپا یارمەتییە داراییەکانی بۆ تورکیا ڕاگرێت

پاڕلمانی هۆلەندا داوای کرد یەکێتی ئەوروپا یارمەتییە داراییەکانی بۆ تورکیا ڕاگرێت.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : پاڕلمانی هۆلەندا بەو بانگەشەیە کە تورکیا پاش کودەتای 15ی ژوئییە بنەما مافەوانییەکانی پشت گوێ خستوە، داوای کرد یەکێتی ئەوروپا یارمەتییە داراییەکانی بۆ تورکیا ڕاگرێت.

دوو پارتی سۆسیالیست و یەکێتی کریستانەکانی هۆلەندا بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا وەکو بەربژێری ئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا ساڵانە 600 میلیۆن یۆرۆ لەو یەکێتییە یارمەتی وەردەگرێت لە پڕۆژە یاسایەکی پێشنیاری دا داوای کرد یەکێتی ئەوروپا چیدیکە یارمەتی بە تورکیا نەدات.

پاڕلمانی هۆلەندا لەو چوارچێوەیە دا پێشنیاری بڕینی یارمەتییە داراییەکان بە مزگەوتی تورکەکان لەو وڵاتە بە 75 دەنگی ئەرێ لە هەمبەر 67 دەنگی نا پەسند کرد.

لە لایەکی دیکەوە پێشنیاری کۆتایی هێنان بە داخوازی ئەندام بوونی تورکیا لە یەکیەتی ئەوروپا بە دەنگی نای پارتەکانی "لیبڕاڵ ڕاست" و "کرێکار" و بەو بیانویە کە وڵاتێک بە تەنیایی ناتوانێ ئەو بڕیارە بدات ڕەت بوەوە.

دەوڵەتی تورکیا پاش کودەتای 15ی ژوئیە دەیان هەزار کەس لە فەرمانبەرانی کەرتی حکومی لەوان دەزگای داد، ئاسایش، کەلتوری و سەربازی بە تۆمەتی پشتیوانی کردن لە جەماعەتی گولەن کە دەوترێ هۆکاری ئەو کودەتایە بوونە دەسگیرو لەکار دەرکردوە و تەنانەت لە زۆربەی  حاڵەتەکان دا خزمەکانیشان لە کار دەرکراون.....

کۆتایی کورتە نامە/310