به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :له شاری سنه و به هاوکاری ستافی گۆڤاری شی، کافه کتێبی کاڵ له درێژه‌ی چالاکییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی خۆی کۆڕی ڕوونوێنی بۆ گۆڤاری شی به‌ڕێوه ده‌بات.
گۆڤاری شی گۆڤارێکی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی فه‌لسه‌فییه و له هاوینی ئه‌مساڵدا مۆڵه‌تی چاپ و بڵاو بوونه‌وه‌ی له ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان وه‌رگرت.
تاکوو ئێسته دوو پێش ژماره‌ی سفر و ژماره‌ی یه‌کی گۆڤاره‌که ڕه‌وانه‌ی بازاڕی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له ئێران کراوه، ئه‌م گۆڤاره بۆ تاران و هه‌موو شاره کوردنشینه‌کانی ئێران ڕه‌وانه ده‌کرێت.
شایانی باسه که کۆڕی ڕوونوێنی له گۆڤاری شی، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌مه، کاتژمێر ۵، له کافه کتێبی کاڵی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌شداری بۆ هه‌مووان له‌م کۆڕه‌دا ئازاده....
کۆتایی کورتە نامە/310