به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش دووکەس لە ئیمامانی جەماعەتی ئەهلی سۆننەی شاری مووسڵ لە باکووری ئێراقیان بەهۆی سەرپێچی کردن لە خۆیندنەوەی خۆتبەی نوێژی جۆمعە بە گوێرەی یاساکانی ئەم تاقمە رەشەکوژە ، ئیعدام کردووە .
هەر لەم حالە دا سەرچاوە ئاسایشی یەکان ی ئێراق رۆژی شەممە ڕایان گەیاند ، ئەندامانی تاقمی ترۆریستی - تەکفیری داعش بە پەلاماردانی خالی پشکنین لە تەکریت ، لە باکووری ئێراق ، سەری چوار سەربازی ئێراقی یان دوای یەخسیرکردنیان بڕیوە .
ڕۆژی شەممە بە هۆی تەقینەوەی ترۆریستی لە ناوەندی پشکنین لە ڕێگای سەر بە شاری تەکریت لە پارێزگای سەلاحەدین لە باکووری ئێراق یش لانی کەم ، ١٣ ئێراقی کوژران و سێ کەسی تریش بریندار بوون .
هەواڵێکی دیکە باسی لە گۆڕانکارییەکانیی مەیدانی ئێراق دەکات و دەلێت دوا بە دوای پەلاماری ئاسمانی سوپای ئێراق بۆ سەربنکەی ترۆریستان ترۆریستان لە مووسڵ ،باکووری ئەو وڵاتە "ئەبوعۆمەر" لە سەرکردەکانی تاقمی ترۆریستی داعش کوژراون ....
کۆتایی کورتە نامە/310