به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بان کی مون ڕۆژی چوارشەممە لە وتاردانێک دا لەم کۆبوونەوەیە ، قەیرانی ٥ ساڵەی سوریای بە هۆکاری شەرمەزاریی کۆمەڵگەی جیهانی زانی و بەباسکردنی ئەوەی کە جیهان لە برگەی سەرکەوتن و یان شکستی یەکجاری دایە ، جاریکی تر لە دەورگێرە سەرەکیەکان داوای کرد تا لە دەستەڵاتی خۆیان بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ و دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی یارمەتی گەیاندن بەم وڵاتە کەڵک وەربگرن .
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژەدانی ئەوەی کە شەڕی نێو خۆی سوریا تا بە ئێستا ٣٠٠ هەزار کوژراوی لێکەوتووەتەوە و نیوەی حەشیمەتی ئەم وڵاتەی ئاوارە کردووە و زۆربەی داڕشتەکانی ژێرخانیی سووریای لە ناوبردووە ،وتی: ئەم شکستە و خەمساردی هەمووانی دەبێ وەکوو مۆتەیەک هەمووئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە بخاتە مەترسییەوە .
ئەو هەروەها خوازیاری گوشار خستنەسەر لایەنی سوری بوو بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی ئاشتی و وتیشی: لە ئیستفان دی میستۆرا ، نیردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سوریا داوایکردووە کە بۆ دەستپێکردنەوەی بێ شەرت و مەرجی دانووستانەکان لە نێوان لایەنەکانی سوری هەوڵ بدات.
بان کیمۆن ووتیشی: ئاگربڕلە سوریا بواری چارەسەریی سیاسی قەیرانی ئەو وڵاتە فەراهەم دەکات ...
کۆتایی کورتە نامە/310