به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به گێڕانه‌وه له هاوارنیووز، ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD) وتی: ئامانجی پارته‌که‌ی ناوبراو وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات نییه و له به‌رانبه‌ردا دامه‌زراندنی سووریای فیدڕاڵی دیموکراتیک به ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆیان ده‌زانن.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: "دامه‌زراندنی سووریایه‌کی فیدڕاڵی دیموکراتیک که تێیدا هه‌مووان بتوانن له مافی خۆیان به‌هره‌مه‌ند بن ئه‌رکی سه‌ره‌کی PYDه‌یه و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ڕاسپێردراوی و ئه‌رکی خۆمان له به‌رانبه‌ر مێژوو ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئێمه دڵنیاین که به دوای وه‌ده‌ستهێنانی پۆست و ده‌سه‌ڵات نین."
ناوبراو له 13هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی PYD له لێدوانێکدا جه‌ختی کرد: "پێش له هه‌ر شتێک، پیرۆزبایی ئه‌م بۆنه‌یه له خه‌ڵکی کوردستانی سووریا- باکووری سووریا ده‌که‌م. له ڕاستیدا ئێمه ئه‌م ساڵانه‌مان بۆ شه‌ڕکردن له‌پێناو خه‌ڵک تێپه‌ڕاند و سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئێمه ته‌نیا ده‌ره‌نجامی به‌رخۆدانی ئه‌وانه."
ناوبراو له لێدوانه‌کانی خۆی به سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی کوردستانی سووریا ئاماژه‌ی کرد که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و سووریا دادپه‌روه‌ری و دیموکراسی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و زیادیشی کرد: "خه‌ڵک سیسته‌می ئێستایان هه‌ڵبژاردووه و PYD نموونه‌یه‌ک له‌و بابه‌ته‌یه. له‌م ڕووه‌وه خه‌ڵکی کوردستانی سووریا له ڕێگای نموونه‌یه‌کی ته‌واو له‌و شته‌ی که ڕێگه‌چاره‌ی کۆتایی قه‌یرانی سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌بێت، له‌سه‌ر خۆیان حکوومه‌ت ده‌که‌ن."
ناوبراو هه‌وڵی PYD بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌تکرده‌وه و جه‌ختیشی کرد: "ئێمه له کاتی دامه‌زراندنی ئه‌و پارته به دوای وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و هێز نه‌بووین و ته‌نیا ئامانجی ئێمه خزمه‌ت کردن به خه‌ڵک بووه. هه‌موو ویست و دڵه‌خورپه‌کانی ئێمه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک بتوانن خۆیان به ئیراده‌یه‌کی ئازاد له‌سه‌ر خۆیان حکوومه‌ت بکه‌ن."
ڕێبه‌ری PYD له کۆتایی لێدوانه‌کانیدا به‌ڵێنی دا تاکوو گه‌یشتن به سووریای دیموکرات درێژه به خه‌بات بدات: "ئێمه به‌ڵێن به خه‌ڵک و جیهان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تاکوو دامه‌زراندنی سووریایه‌کی فیدڕاڵی دیموکراتیک که جێبه‌جێ کردنی به‌شێک له ئه‌رکه‌کانی ئێمه‌یه، درێژه به خه‌باتی خۆمان ئه‌ده‌ین."...
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٤٦
News ID: 780646
هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ڕایگه‌یاند: PYD هه‌رگیز هه‌وڵی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات نه‌داوه و ویست و دڵه‌خورپه‌ی ئه‌م پارته دامه‌زراندنی سووریای فیدڕاڵ و دیموکراتیکه که تێیدا خه‌ڵک به ئیراده‌یه‌کی ئازاد له‌سه‌ر خۆیان حکوومه‌ت بکه‌ن.