به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە نیۆیۆرک بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران لە هەمو قۆناخەکانی دۆستایەتی لە تەنیشت تورکیا دەبێ وتی : تاران ئامادەیە پێوەندی خۆی لەگەڵ ئەنقەرە لە هەموو بەشەکان لەوان گەیاندن و گواستنەوە ، پیشەسازی و وزە پەرە پێ بدات.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە کودەتای ئەم دواییەی تورکیاش وتی : ڕوودانی ئاڵۆزی و کودەتا بە دژی دەوڵەتێک کە لە تورکیا بەپێی دەنگی خەڵک دەسەڵاتی بەدەستەوەیە ، جێگەی نیگەرانی بوو و ئێران هەرلەهەمان سەرەتای کودەتاکە هەموو تواناییەکانی خۆی بۆ سەقام و ئاسایش لە تورکیا خستەگەڕ.
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کودەتا لە تورکیا لە درێژەی زنجیرە ڕووداوگەلێکە کە هەندێ دەسەڵاتی دژە ناوچە گەڵاڵەیان کردووە وتی : گومانی تێدا نییە کە بە هەوڵی هاوبەش دەکرێت پێش بەو ڕێگایەی کە دوژمن دایڕشتووە بگیردرێت.
روحانی هەروەها تیرۆریزمی بە هەڕەشەیەک بە دژی هەموو وڵاتانی ناوچە زانی و دەوری ئێران و تورکیای بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و ئاڵۆزی لە ناوچە و بەتایبەتی لە سوریا و ئێراق بە گرینگ وەسف کرد.
سەروکی تورکیاش وێڕای ڕێزگرتن لە داکۆکی دەوڵەت و گەلی ئێران لە تورکیا لە بەرامبەر کودەتای ئەم دواییە دڵنیایی دا کە ئێران لە درێژەی ئەم ڕەوتە دا داکۆکییەکانی لە تورکیا درێژە پێ دەدات.
رەجەب تەیب ئەردوغان، براوەی ناکۆکییەکان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی بە دوژمنانی جیهانی ئیسلام زانی و بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کەسانی تر توانایی چارەسەرکردنی گرفتەکانی ناوچەیان نییەوتیشی : ئێران و تورکیا دوو وڵاتی ئیسلامی و گەورەی ناوچەن و بە هاوکاری دەتوانن لە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان و دانانی سەقام لە ناوچە و لەوان سوریا و ئێراق دەورێکی کاریگەریان هەبێت.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی بەمەبەستی بەشداریکردن لە حەفتا و یەکەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە نیۆیۆرک...
کۆتایی کورتە نامە/310