بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا، هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی سوریا ڕۆژی سێ شەممە ناوەندەکانی کۆبوونەوەی تیرۆریستانی داعشی لە دەورووبەری دەیروزور بوردومان کرد کە لەم ئۆپراسیۆنە ژومارێک تیرۆریست کوژران و چەند ئۆتۆموبیلی تیرۆریستانیش تێک شکێندرا.
هێزی سوری هەروەها بنکەی تیرۆریستانی ناسراو بە جەیشولفەتحیان لە زۆرێک لە گوندەکان و شاروچکەکانی دەورووبەری بەشی باکووری حەما لە ڕۆژاوای سوریا تێک شکاند.
لەم ئۆپراسیۆنە دا ژومارێک تیرۆریست کوژراون و کەرەستەی تیرۆریستانیش تێک شکێندراوە.
هێزی ئاسمانی سوریا بنکەی تاقمی تیروریستیی داعش و بەرەی نوسرەیان لە دەورووبەری بەشی باکووری و ڕۆژهەڵاتی حومس لەناوبرد . لەم ئۆپراسیۆنەش ژومارێک لە تیرۆریستان کوژران .
هەروەها ناوەندی ڕووسی حەمیمەیم تایبەتی چاوەدێری بەسەر ئاگربەس لە سوریا باسی تۆمار کردنی 45 چەشن بنپێکردنی ئاگربەسی کرد لە لایەن تاقمەکانی تیروریستی لە ماوەی شەو و ڕۆژی رابردوودا .
ئەم ناوەندە لە بەیاننامەکەی دا ڕایگەیاند 26 جاری ئەم بنپێکرانە لە پارێزگەی حەڵەب، یازدە جار لە پارێزگەی دیمەشق، چوار جار لە حەما، دووجار لە لازقیە و دوو جاریش لە پارێزگەی قونەیتەرە بووە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٣٨
News ID: 780639
ئوپەراسیۆنی سوپای سووریا لە دەورووبەری دەیروزور لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژرانی ژومارێک تیرۆریستی لێکەوتەوە.