٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١١:٢٠
هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی ئوردن دەست پێ کرد

1260 کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ بوون بە پەرلەمانتاری ئوردن.

سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە  هاووڵاتییانی ئوردن چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان لە 12 بازنەی هەڵبژاردن، بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی وڵاتەکەیان.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئوردندا، 1260 کاندید کێبڕکێ بۆ بوون بە پەرلەمانتاری وڵاتەکەیان دەکەن، کە لە 130 کورسی پێکدێت.

بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی مافی بەشداری کردنیان لە هەڵبژاردن هەیە بریتییە لە 4.2 ملیۆن هاووڵاتیی ئوردنی.

پەرلەمانی پێشوو بڕیاری کەمکردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی دا لە 150 کورسییەوە بۆ 130 کورسی، کە 103 کورسی بە هەڵبژاردنی گشتی دیاری دەکرێن و 27 کورسیش بۆ کۆتاکان دانراوە.....

کۆتایی کورتە نامە/310