به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :کۆمیسیۆنیی ناوەندی هەڵبژاردنەکانیی ڕوسیا بەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە) ڕایگەیاند بە بژاردنیی نیوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانیی دوما پارتی دەستەڵاتداری "ڕوسیای واحید" لە سەتا ٥٣ دەنگەکان ی دەستخستووە .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا ، پارتەکانیی لیبراڵ دێمۆکرات بە ١٥ و کۆمۆنیست بەلە سەتا ١٤ لە پلەکانیی دووهەم و سێهەمی دەنگەکانیی هەڵبژرادنەکان دا دەبن . پارتی ڕوسیای عادل یش لە سەتا ٢١ ی دەنگەکان دەستدەخات ، وپارتەکانی دیکە کە ،کەمتر لە سەدا پینج لە سەتی دەنگەکان دەستدەخەن ناتوانن بڕۆنە خولی هەشتەمی دوما .
بەم چەشنە پارتی دەستەڵاتداریی ڕوسیای واحید ، زۆرینەی دوما دەستدەخات و ئەگەر بتوانێ ئەم ئەنجامە تا کۆتایی بژاردنی دەنگەکان بپارێزێ دەتوانێ پرۆژە یاساکان وگەڵاڵەکانیی یاسایی بە بێ نیاز بە هاوپەیمانیی لەگەڵ پارتەکانی تر ،پەسەند بکات .
ویلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا بەئامادە بوون لە بنکەی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا ی واحید ، ئەم حیزبەی بە هۆکاریی پاوەجێی بە دەستەڵات لە ژیانی سیاسی ڕوسیا زانی . هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەی دومای ڕوسیا لە ٩٤ هەزار و٥٠٠ مەڵبەندی نێوخۆی فیدراسیۆنیی ڕوسیا و ٣٦٤ سندووق لە ١٤٥ وڵاتی جیهان بۆ وەرگرتنیی دەنگی نیزیک ١١١ملوێن و ٨٢٠ هەزار خاوەن مەرج بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی دومای ڕوسیا بەڕێوە چوو .
دوما یان مەجلیسی عەوام بە ٤٥٠ کورسی بەرپرسایەتی پەسەند کرانیی یاساکان ، چاوەدێری بە سەرکاری دەوڵەت ، ڕاپۆرت وەرگرتن لەبەرنامەکانیی وەزیرانی لە ئەستۆ دایە و پەسەند کراوەکانیی ئەم پەرلەمانە بۆ ئەنجوومەنیی فیدراسیۆنیی ڕوسیا وەکوو سەنا و یان عۆلیا بە ١٧٨ نوێنەر بەڕێدەکرێت کە لەکاتی تەیید کرانیی و دوای ئیمزای سەرۆک کۆماری ئیعتباری بەڕێوەبردنیی دەبێ و تیکەڵاوی ئەو دوو مەجلیسە ناوی پەرلەمانی فیدراسیۆنیی ڕوسیای لە سەرە .....
کۆتایی کورتە نامە/310