١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٠:١٩
بانگەشەی پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر بنکەکانی داعش لە باکووری سووریا

سوپای تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک باسی پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگیەکانی وڵاتەکەی کرد بۆسەر بنکەی تیرؤریستانی داعشی لە باکووری سووریا .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە ئەنقەرەوە، لە بەیاننامەی ئەمڕۆ دووشەممەی سوپای تورکیا ئیدعا کراوە کە لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سێ ئامانجی جیاجیا کە تیرۆریستانی داعش  وەک حەشارگە ، هەماری چەکەمەنی و بنکەی سەربازی کەڵکیان لێ وەردەگرێ ، لە باکووری سوریا بوردومان کراون.

شیاوی یاسە پەلاماری تۆپخانەیی و ئاسمانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکووری سوریا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی داعش بە جاران لەلایەن دەوڵەتی دیمەشقەوە رەخنەی لێگیراوە.

لەم حاڵەدا دەوڵەتی ئەنقەرە هەمووکات  وەک یەکێک لە لایەنگرانی سەرەکی  تاقمی تیرۆریستیی داعش  هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکا و عەرەبستان ، دێتە ئەژمار .....

کۆتایی کورتە نامە/310