به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێرانەوە لە ماڵپەری دەنگ وباسی ڕوسیا ئەلیۆم ، دوا بە دوای گرتنی چەند گوللـەی هاوەن بەرەو دوو گوندی "حەربەل" و "ئۆم حوش" لە نیزیکی شاری "عەفرین" لە باکووری حەلەب ، لانیکەم ٨ کەس بریندار بوون .
پێنج کەس لە زەبروێکەوتووان کەسانی سیڤیل و سێ کەسی دیکەیش لە ڕیزی هێزەکانی سەربە ئەنجوومەنی سەربازیی ئەلباب و هێزەکانی عەشیرەکانن .
هەر لەم پێوەندییەدا ،پزیشکانی نەخۆشخانەی عەفرین ڕایانگەیاندووە ئەوانەی بریندار بوونە بە هۆی ئەو پەلامارە کیمیاوییە ، ٢ کاژێر دوای ئەو پەلامارە دڵیان لە خۆ چووە و ئاسەواری ماددەی کیمیایی لە سەر جەستەیان دەرکەوتووە .
لە لایەکی دیکەوە هەواڵدەریی فەرمی سوریا (سانا) یش ڕایگەیاند : گرووپێکی ترۆریستی ڕۆژی هەینی ،بە پەلامار بۆ سەر چەند ناوچەی سەربازیی سوپا لە "جوبەر" لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ،ئاگڕبڕیان بنپێکرد .
سەرچاوەیەکی سەربازیی سوریا ووتی : نمونەکانی بنپێکردنی ئاگڕبڕەکە لە لایەن تاقمەکانی ترۆریستی لە پارێزگاکانی دیمەشق و گردو پەری و هەروەها لە پارێزگاکانی حەلەب و لازقیە گەییشتە ١٤ نمونە....
کۆتایی کورتە نامە/310