١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٤٧
ڕێژەی بەرچاوی لەنێوچوونی تیرۆریستان لە باکووری سووریا

دەیان تیرۆریستی تەکفیری لەمیانەی ئۆپەراسیۆنی دوێنێ پینج شەمی سوپای سووریا لە پارێزگای باکووری "حەلەب"ی ئەو وڵاتە لەنێوچوون .

کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلئەخبارییەی سوریا ڕاپۆرتی دا : یەکە گەلێکی هێزە چەکدارەکانی سوری ئێواڕەێ پێنجشەممە  بە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری ترۆریستانی داعش لە گرد و پەری  زانکۆی  ئاسمانی نزیک حەلەب ، ١٠ ترۆریستیان کووشتووە . لەم تێکەڵچونە ترۆمبیلیکی زڕێی  ترۆریستەکان لە ناو چوو . 

هەرلەم حالە دا کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلمەیادین ڕایگەیاند : دوا بەدوای پەلامارەکانی مووشەکی تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە بۆ سەر ناوچەی حەزر  لە نزیک قۆنەیتەرە لە باشووری سوریا  منداڵێک کوژراو وحەوت کەسی دیکە بریندار بوون . 

لە  وڵامی ئەم تاوانکارییە ، سوپای سوریا  شەوی پێنج شەممە بنکەو مۆڵگەی تاقمەکانی ترۆریستی لە گردو پەری باکوری شاری قۆنەیتەرە ی بە هاویشتنی مووشەکێک ی هیدایەت کەرەوە داوەتە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە ژمارێک لە ترۆریستەکان کوژران و یان بریندار بوون ....

کۆتایی کورتە نامە/310