به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ، بەشگەی دەوڵەتی نەوتی "باکوور" ی ئێراق ڕۆژی چوار شەممە ٢٤ خەرمانان باسی لە ڕاگیردرانی چالاکی هیلی بۆری کە نەوتی باکووری ئەو وڵاتە بۆ تورکیا بەڕێدەکات کردووە .
ئەم هێلی بۆریە لە ڕۆژدا ٩٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە مەیدانێک لە نزیکی شاری کەرکوک لە باکووسی ئەو وڵاتە و لە ڕێگای کوردستانی ئێراق بۆ بەندەری جیحانی تورکیا ڕادگوێزێت .
تاقمی چیکردن و ڕاگرتن خەریکی چێکردنەوەی ئەم هێلی بۆریەن وبەووتەی ئەوان ، چاوەڕوانی دەکرێت کە چالاکی ئەوان لە ٢٤ کاژێری داهاتوو دەستپێبکرێتەوە . گرفت لە هێلی بۆڕی هەناردەی نەوت بۆ تورکیا کە لە ٤٥ کیلومەتری باکووری ڕۆژئاوای کەرکوک دایە بووەتە هۆی داڵێندرانی نەوت لەم ناوچەیە دا ....
کۆتایی کورتە نامە/310