به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هیلاری کلینتون بەربژێری دیموکراتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا ڕۆژی دووشەمە وتی حاڵی باشە و دەیهەوێ ڕکەبەرایەتیە هەڵبژاردنەکانی خۆی سەرلە نوێ دەسپێی بکاتەوە .
دوای لەسەرخۆ چوونی هیلاری کلینتون لە ڕێ و ڕەسمی پازدەیه مین ساڵوەگەڕی ڕووداوی 11 سێپتامبر لە نیویورک سەرچاوە فەرمیەکان باسی تووش بوونی ناوبراویان کرد بە نەوخشی کۆخە ڕەشە .
مێدیاکان ڕۆژی یەکشەمە ڕایانگەیاند کە هیلاری کلینتون لە ڕۆژی هەینیەوە تووشی ئەو نەخۆشینە هاتووە و ئێستاکە لە دۆخێکی لەبار دایە .
بەو حاڵە ڕاگەیندرانی هەواڵی نەخۆشینی هیلاری کلینتون، کەسێک کە بە نیازی دانیشتن لەسەر سەکۆی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکای هەیە بە ڕادەی پێویست شۆکی داوە لە دۆخی سیاسی هەڵبژاردنی ئەمریکا، بە تایبەت لە ئوردوگای دیموکراتەکان ....
کۆتایی کورتە نامە/310